نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی ئەمڕۆ شەممە بە 79 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ هەینی نرخەکەى 48 سەنت بەرز بوەتەوە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت .

گۆڕانکارى لە نرخی نەوت لە کاتێکدایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا