بانکی ناوەندی زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، بڕی خستنەڕووی بۆ ئەمڕۆ  ئاشکراکرد و زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە31ی ئاب، بانکی ناوەندی عێراق، بڕی 201,110,290 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 154,540,290 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 46,570,000 دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

بانکی ناوەندی، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای دینار ڕۆژانە بڕێکی زۆر دۆلار دەخاتەبازاڕەوە، بەڵام هێشتا نرخی دۆلار لە بەرزیدایە و ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم 100 دۆلار بەرامبەر بە 154 هەزار مامەڵەی پێوەدەکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا