زانكۆی سلێمانی داوایەك ئاڕاستەی خوێندكاران دەكات

پۆڵەتیك پرێس

زانكۆی سلێمانی داوا لە خوێندكارانی خۆپیشاندەر دەكات لە پێناو دوانەكەوتنی سالچی خوێندن و زەرەرمەند نەبوونیان پابەندبن بە وانەوتنەوەو ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانیان لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا.

بەپێی راگەیەنراوێكی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی ئاماژە بەوەكراوە، زانكۆی سلێمانی وێڕای پشتگیری داوا ڕەواكانی خوێندكاران، هاوكات بەڵێنیداوە كە نوێنەری ڕاستەقینەیان بێت بۆ داواكردن و بەدواداچوونی سەرجەم مافە رەواكانیان و تەنانەت ڕێگەشنەدراوە لە ڕۆژانی ڕابردوو هیچ خوێندكارێكی زانكۆكەمان سزا بدرێت لەبەرامبەر داواكردنی مافە ڕەواكانی.

ئەوەشهاتووە، ئاشكرایە كە خوێندكارانی زانكۆ سلێمانی وەك بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەمەبەستی دابینكردنی دەرماڵەی خوێندكاران چەندین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بەجۆرێك كە پەیامەكەیان گەیشتە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان.

دەشڵێن، “داواكارین لە خوێندكارانی ئازیزی زانكۆكەمان پابەندبوونی تەواویان هەبێت لە پێناو دوانەكەوتنی ساڵی خوێندن و زەرەرمەند نەبوونی خوێندكاران و زانكۆكەمان و ئاسایی بونەوەی پڕۆسەی خوێندن بەشێوەیەكی سەركەوتوانە”.

هەروەك باس لەوەدەكات، هەنگاوەكان بۆ دابینكردنی پێداویستییە سەرەكیەكانی كۆلێج و بەشەناوخۆییەكان بەردەوامن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا