تورکیا 33کەس بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسانی تورکیا 33 کەسیان بە تۆمەتی “سیخوڕیکردن بۆ هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد)” دەستگیرکردووە، هەروەها بەدوای 13 تۆمەتباری دیکەش دەگەڕێن.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکدا پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر 57 شوێن لە هەشت پارێزگای تورکیا بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە.

راشیگەیاند، دەسەڵاتدارانی تورکیا 33 کەسیان بە تۆمەتی “سیخوڕیکردن بۆ هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد)” دەستگیرکردووە، هەروەها بەدوای 13 تۆمەتباری دیکەش دەگەڕێن

ئەنادۆڵ بەبێ ئاماژەدان بە سەرچاوەکان دەڵێت: پێدەچێت ئەو تۆمەتبارانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە سیخوڕییە نێودەوڵەتییەکاندا بەدوای چاودێریکردن و هێرشکردن و رفاندنی هاووڵاتییانی بیانی نیشتەجێی تورکیادا بووبن.

میدیاکانی تورکیا ڕوونیان کردەوە، کە ئەوان لە کاتی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لە هەشت پارێزگای دەوروبەری ئیستانبوڵ دەستگیر کراون و ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەرکەکانیان بریتی بووە لە ئەنجامدانی رفاندن و ئۆپەراسیۆنی سیخوڕی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا