رووسیا و ئۆکراینا ئاڵوگۆڕیان بە 400 دیلی یەکتر کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆیەکەم جار لە پاش رووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی رووسی کە بووە هۆی کوژرانی 65 سەربازی دیلی ئۆکراینی، رووسیا و ئۆکراینا جارێکیتر پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوانیان دەستپێکردەوە و زیاتر لە 400 دیلی یەکتریان رادەست کردەوە.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە (31-1-2024) رایگەیاند، 195 سەربازی وڵاتەکەی گەڕێندراونەتەوە، لەبەرامبەردا ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ئازادکردنی 207 سەربازی وڵاتەکەی لەلایەن رووسیاوە پشتڕاستکردەوە.

زیلینسکی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) نووسیوویەتی “207 پیاوی وڵاتەکەمان بە هەر نرخێک بووە گەڕاندەوە نیشتیمان”.

وەزارەتی بەرگریی رووسیاش لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە “195 سەربازی ئۆکراینی بەرامبەر بە 195 سەربازی رووسی ئاڵوگۆڕیان پێکراوە”.

هەرچەندە لایەنی رووسی و ئۆکراینی لەبارەی ژمارەی دیاریکراوی سەربازە ئازادکراوەکانەوە رێکنەکەوتوون، بەڵام ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکردووە کە زیاتر لە 400 سەربازی بەدیلگیراو لەنێوان هەردوو وڵاتدا ئاڵوگۆڕیان پێکراوە.

ئاڵوگۆڕەکانی رۆژی چوارشەممە پاش ئەوە هات کە هەفتەی رابردوو فڕۆکەیەکی رووسیا کە 65 سەربازی بەدیلگیراوی ئۆکراینی هەڵگرتبوو بۆ رادەستکردنەوەیان لە رێکەوتنێکی هاوشێوەدا، لەنزیک گووندێکی هەرێمی بۆلگۆرۆد لە نزیک سنوورەکانی ئۆکراینا تێکشکا و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا