بەشێکی دیکەی ڤاکسین دەگاتە هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشوازیکردن لە وەرگرتنی ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا لەم هەفتەیەدا زۆر بووە بە بەراورد بە هەفتەکانی رابردوو پێدانی ڤاکسینیش بە یەکسانی بەسەر هاووڵاتیان بەردەوام دەبێت بەو مەرجەی هاوڵاتی سەرەی تۆماركردبێت و  دڵنیاییش دەدات لە بەردەوامی گەیشتنی ڤاکسین بۆ هەرێمی کوردستان.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، هەموو هەوڵێکمان ئەوەبوو هاووڵاتی روو لە خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی ڤاکسین بکەن، ئەم هەفتەیە شەش هێندەی پێشوو خۆتۆمارکردن و سەردانی هاووڵاتیان زیادی کردووە، ئێستا هەموو جۆرەکانی ڤاکسینی بەردەست هاووڵاتی بە پەسندی دەزانێت و وەریدەگرێت.

دەشڵێت، لەکۆی 55 هەزارو 820 ڤاکسینی گەیشتوو بەهەرێمی كوردستان، زیاتر لەسەدا 85% ی ڤاکسینەکان لەلایەن چین و توێژە جیاوازەکانی هاووڵاتیانەوە وەرگیراوە و هیچ لێکەوتەیەکی نامۆ و مەترسیداریش تۆمار نەکراوە.

ئاشكراشیكردووه‌، ئەمشەو بەشێکی دیکەی ڤاکسین بۆ چەند سەنتەرێک دەگاتە هەرێمی کوردستان.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وەزیری تەندروستیدا هاتووه‌،تاکە رێگای وەرگرتنی ڤاکسین بە ڕێگای خۆتۆمارکردنی پێش وەختەی ئەلیکترۆنی دەبێت لە پۆڕتاڵ و لینکی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو بە یەکسانی بگاتە هاووڵاتیان لەسەر بنەمای پێشینەی تەمەن و نەخۆشی درێژخایەن.

وەزیری تەندروستی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان پێدانی ڤاکسین بە یەکسانی بەسەر هاووڵاتیان بەردەوام دەبێت بەو مەرجەی سەرەی تۆماركردبێت.

بەوتەی وەزیری تەندروستی هیچ کەس و لایەنێک “بەبێ وادەی تۆمارکراو” ناتوانێت ڤاکسین وەربگرێت و لێی بێبەشدەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا