قائیمقامییەتی هەڵەبجەو مۆلیدە ئەهلییەكان رێكدەكەون

پۆڵەتیك پرێس

دوای ئەوەی خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەڵەبجە بڕیاریاندا مۆلیدەكانیان بكوژێننەوەو كارەبا بۆ دانیشتوانی هەڵەبجە دابین نەكەن، قائیمقامیەتی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، لەگەڵ نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەكان كۆبوونەتەوە و بڕیار دراوە لەماوەی 20 رۆژدا زەوی بدرێت بەخاوەنی مۆلیدە ئەهلییەكان تا لەبەرمبەر پێدانی كرێی زەوی پارەی زیادە لەهاوڵاتیان وەرنەگرن و مۆلیدەكانیان هەڵبكەنەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە كە وێنەیەكی بەپۆڵەتیك پرێس دراوە ئاماژە بەوەدراوە قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە و لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان و نوێنەری مۆلیدە کان لەسەر شوێنی مۆلیدە ئەهلییەكانكۆبوونەتەوەو رێككەوتووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بڕیاردراوە لەماوەی 20 ڕۆژدا ، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە و پارێزگای هەڵەبجە و سەرۆکایەتی شارەوانی شوێن بۆ مۆلیدەکان دیاری بكەن ئەویش لەپێناو ئەوەی ئەوبڕە پارەیە زیاد نەکرێت بۆئەمێری کارەبایی مۆلیدەی كە خاوەن مولیدەكان داوای دەكەن.

پێشتر، نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە بەپۆڵتیك پرێسی راگەیاند، ئەوەی خاوەن مۆلیدەكان داوای دەكەن ئێمە ڕەزامەندیمان نەداوە، چونكە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان، كە شوێنەكانیان لەشارەوانی بە كرێ گرتووە، دەیانەوێت بۆ هەر ئەمپێرێك (250) دینار زیاتر لە هاووڵاتیان وەربگرن لەبەر ئەوەی كرێی شوێنی مۆلیدە بەشارەوانی دەدەن.

هاوكات ڕاگەیەندراوێكدا خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەیان بەوەكردووە، بەهۆی گرانبونی نرخی گاز و ڕۆن و كەمی نرخی ئەمپێرەكانی كارەبا و گوێ نەدان بە داواكارییەكان ئامادە نین كارەبای ماڵان دابین بكەن، چونكە هەندێك لە خاوەن مۆلیدەكان جگە لەو بارگرانیەی هەیانە مانگانە 150 هەزاریش كرێی زەوی دەدەن بەشارەوانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا