قوباد تاڵەبانی داوایەك ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم داوای لە فراكسۆنەكانی پەرلەمانی عێراق كرد هاوكاریان بن بۆ جێبە‌جێكردنی یاساكە‌ و دابینكردنی ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی هە‌رێمی كوردستان.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا باس لەوە دەكات، لە كۆبونەوەی قوباد تاڵەبانی و سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمانی عێراقدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەری كێشەكانی هەردولاوە كراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەكۆبونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە، هەرێم پابەندە بە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی و ئامادەیە ئەركەكانی خۆی بەپێی یاساكە جێبەجێ بكات، لە بەرامبەریشدا داوای كرد پەرلەمانی عێراق هاوكار بێت بۆ جێبە‌جێكردنی یاساكە‌ و دابینكردنی ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی هە‌رێمی كوردستان.

ئەوەش دوای ئەوە دێت ماوەی چەند رۆژێكە شاندێكی هەرێم لەبەغدان و لەگەڵ بەرپرسانی حكومی و حزبی چەندین كۆبونەوەیان ئەنجامداوە، بەڵام هێشتا نەگەشتونەتە رێككەوتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا