خۆپیشاندەران لە شەش پارێزگای عێراقەوە بەشداریی لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران لە پارێزگاکانی باشوری عێراقەوە بەمەبەستی بەشداریکردن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن.

بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی لە میدیاکاندا بڵاوکراونەتەوە چەندین پاسی گەورە و مامناوەند کە سەدان کەسیان هەڵگرتووە لە شەش پارێزگای باشوری عێراقەوە دروشمی ناڕەزایەتیان هەڵگرتووەو بەرەو بەغدا دەچن.

ئەو خۆپیشاندەرانە لە هەریەک لە پارێزگاکانی کەربەلا، زیقار، دیوانیە، واسیت، بابل، نەجەف-ەوە بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن.

خۆپیشاندانەكان لە عێراق هاوكاتە لەگەڵ چەند رووداوێكی كوشتنی چالاكوانانی خۆپیشاندانەكان و كاندیدی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، خۆپیشاندەران داوایان لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق  دەکرد لێپێچینەوە لە بکوژان بکات.

پێشتریش لە ٢٥ تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠١٩ خۆپیشاندان لە عێراق لە دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری و خراپی سیستمی بەڕێوەبردنی وڵات بەڕێوەچوو كە تیایدا زیاتر لە ٧٠٠ خۆپیشاندەر كوژران و زیاتر لە ٢٠ هەزار كەسیش برینداربوون.

دوای ئەو خۆپیشاندانانە کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی هەڵوەشایەوەو کابینەی حکومەت بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی پێکهات و بەڵێنی بە خۆپیشاندەران دا داواکانیان جێبەجێ بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا