ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: داعش خاوه‌نی 100 ملیۆن دۆلاری یه‌ده‌گه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئاسایش له‌ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه‌، هێشتا داعش خاوه‌نی یه‌ده‌گێكی گه‌وره‌ی دراوه‌.

له‌ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشدا هاتووه‌، داعش پاره‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌وه‌ بۆ ده‌چێت كه‌ هێشتا بوونی ماوه‌ تیایاندا، پاره‌كانیش له‌ڕێگه‌ی تۆڕێكی دارایی نافه‌رمییه‌وه‌ ده‌گاته‌ ده‌ست ئه‌و گروپه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، چه‌كدارانی داعش له‌ڕێگه‌ی زۆره‌ملێ، ڕفاندن و سه‌رانه‌وه‌ پاره‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، داعش خاوه‌نی 100 ملیۆن دۆلار یه‌ده‌گی دراوه‌.

به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ چالاكیه‌كانی داعش له‌ سوریا و عێراق و باس له‌وه‌كراوه‌، سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی سه‌ركرده‌كانی، به‌ڵام هێشتا چه‌كدارانی ئه‌و گروپه‌ توانای هێرشكردنیان ماوه‌.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا