تەندروستی جیهانی بڕێك دەرمان و كەلوپەلی پزیشكی بۆ سلێمانی دابینكرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە30ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری بڵاوبوونەوەی پەتای سکچوون و کۆلێرا تەندروستی جیهانی بڕێک دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی بۆ سلێمانی دابینکرد.

تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە،”بەمەبەستی ئامادەكاریی بۆ ئەگەری بڵاوبونەوەی پەتای سكچون و كۆلێرا لەوەرزی گەرمادا، رێكخراوی تەندروستی جیهانی برێك دەرمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگەیی بۆ بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دابینكرد”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو دەرمان و پێداویستە پزیشكیانەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی گەیەنرایە كۆگای دەرمان لەسلێمانی، كە پێكهاتبوو لە 150 كتی كۆلێرا و سێ كتی پێداویستی لۆجیستی و تاقیگەیی.

ڕوونیکردەوە، بڕیارە بەشێك لەو دەرمان و پێداویستیە پزیشكیانە بدرێتە بەرێوەبەرایەتیە گشتیەكانی تەندروستی هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا