پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە12ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئاشکرایکرد، لەسەر ڕێگای کەلار – خانەقین ، نزیک گوندی شێرەوەن، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە،” بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر ڕێگای کەلار – خانەقین نزیک گوندی (شێرەوەن) ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ناڤارا و ماتۆڕسکیلێک پێکیاندادا”.
ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە گیانی لەدەستدا، کە لەدایکبووی ساڵی 2000ە، و لەئێستادا لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
ڕوونیکردەوە، ڕووداوەکە بەشێوەیەک بووە، ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ناڤارا بەئاراستەی قەزای خانەقین ڕۆیشتووە و ماتۆڕ سکیل بەپێچەوانەوە بۆقەزای کەلار هاتووە، لەنزیک گوندی شێرەوەن پێکیانداداوە