ئەمریكا داوای ئازادكردنی عوسمان كاڤالا لە توركیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمریكا داوای ئازادكردنی عوسمان كاڤالا بازرگان و چالاكوان لە توركیا دەكات كە لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەو وڵاتەوە سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا.

فیدانت باتل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: نیگەرانن لە بڕیاری دادگای توركیا بۆ سەپاندنی زیندانی هەتا هەتایی بەسەر عوسمان كاڤالا چونكە لەگەڵ مافەكانی مرۆڤ و سەروەری یاسادا یەكناگرێتەوە.

وتیشی، جارێكی تر داوا لە توركیا دەكەنەوە عوسمان كاڤالا ئازادبكەن و رێوشوێنەكانیان لەگەڵ یاساكانی دادگای ئەوروپا بۆ مافی مرۆڤ یەكبگرێتەوە، هەروەها داوای ئازادكردنی سەرجەم زیندانیانی تر دەكەن، كە بێ تاوان دەستگیركراون.

عوسمان كاڤالا بازرگان و چالاكوانی تورك لە ساڵی 2017 ەوە بە تۆمەتی رۆڵگێڕان لە هەوڵی كودەتا و سپۆنسەركردنی خۆپێشاندەرانی پاركی گەزی خراوەتە زیندانەوە. دووجار بڕیاری بێتاوانی بۆ دەرچوو، بەڵام جارێكی دیكە درایە دادگا و سزای زیندانیكردنی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا