بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی بۆ ئەمڕۆ ئاشکراکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم نرخی دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ سێشەممە5ی کانونی یەکەم، بانکی ناوەندی بڕی  205,379,604 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 185,649,604 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 19,730,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە و 100 دۆلار بەرامبەر بە 157 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، دواتر لەئێستادا کەمێک دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەر بە 156 هەزار و 950 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا