پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەماوەی دوو ڕۆژی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاو چەكی بێمۆڵەت هێزەكانیان توانیویانە دەستبگرن بەسەر ژمارەیەك چەك و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتادا.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەو هەڵمەتەدا 11 چەک و حەوت ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دەستیان بەسەردا گیراوە.
باسی لەوەش کردووە، لە هەڵمەتەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا 150 لەزگە و پەردەی ڕەش و بڕێك دەرمانی ڕێگەپێنەدراو دەستیان بەسەرداگیراوە.
پۆلیسی سلێمانی دڵنیایشی داوە لەوەی، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو چەكی بێمۆڵەت و لێپێچینەوەی یاسایی لەو شۆفێرانەی كە لەزگە و پەردەی جام ڕەش بەكار دەهێنن بەردەوام دەبێت .