لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە كوژانەوەی گشتی كارەبا پێكدەهێنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە بڕیاری وەزیری كارەبای‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان، لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لەبارەی هۆكاری‌ كوژانەوەی گشتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان پێكهێنرا، كە لە ساڵی 2017 وە حاڵەتی لەوشێوە ڕوینەداوە.

میدیای‌ نزیك لە پارتی لە زاری‌ سەرچاوەیەك لە وەزارەتی‌ كارەباوە رایگەیاندووە، لەسەر كوژانەوەی گشتی كارەبای هەرێمی كوردستان كە لەرۆژی 30-11-2023 ڕویدا، وەزیری كارەبا لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە پێكهێناوە.

سەرچاوەكە باسی لەوەشكرد، وەزیری كارەبا دەیەوێت هۆكاری كوژانەوەی گشتی كارەبا ڕونبكرێتەوە، چونكە لەساڵی 2017وە حاڵەتی وا ڕوینەداوە كە ماوەی 12 كاتژمێر كارەبا لەسیستەمی گشتی بكوژێتەوە.

بەوتەی‌ سەرچاوەكە، وەزیری كارەبا لیژنەكەی راسپاردووە، لەئایندەیەكی نزیكدا هۆكارەكە ئاشكرا بكرێت‌و ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە بخرێتەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا