لە قەزای بیجی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕۆژهەڵاتی قەزای بیجی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان دەستپێکردووە.

لە بەیاننامەیەکدا حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەکرد، “هێزێکی هاوبەش لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین لەناو حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی کرد بەمەبەستی لایەنی ئەمنی ناوچەکانی بعیجی و ئەلحاوی لەسەر ڕوباری دیجلە لە ڕۆژهەڵاتی قەزای بیجی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین”.

ئەوەش هاتووە، ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییە ناوچەکانی دەوروبەری ڕووباری دیجلەیە لە بەرەی قەزای بیجییەوە بەمەبەستی پاککردنەوەی ناوچەکە لە هەر ئەندامێکی ڕێکخراوە “تیرۆرستییەکان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا