پەیوەندییە بازرگانییەكانی توركیاو هەرێم تاوتوێدەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی دووشەممە5_6_2023 كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەمیانی پێشوازیكردن لە محەمەد مەولود یاقوت كونسوڵی گشتی توركیا، باسیان لە پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێم و توركیا كرد كە لە ئاستێكی بەرزدایە.

لە توێی گفتوگۆكانیاندا تیشك خرایە سەر مامەڵە بازرگانیەكانی نێوان هەرێم و توركیا و پلان و بەرنامە و پێشنیاری دروست بۆ پێشخستنی پەیوەندیەكان و هەماهەنگی خرانە ڕوو.

لەوتەكانیدا كونسوڵی گشتی توركیا باسی لە ڕۆڵ و گرنگی هەبوونی پەیوەندیەكی باش كە لەئاستێكی بەرزدایە لەگەڵ هەرێم و كاریگەرییە نەرێنیەكانی لەسەر ئابووری وڵاتەكەی كردو بابەتی كۆمپانیا توركیەكان و چالاكیەكانیان و دەروازە هاوبەشەكانی نێوان هەرێمی بەچەند پرسیار و ڕونكردنەوەیەك ئاماژەپێدا.

لای خۆیەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازیش ئەم پێشكەوتنە لەپەیوەندی بازرگانی لەگەڵ توركیا بە گرنگ وەسفكردو وتی: پەیوەندیمان باش ئەكرێت و دەرفەتی باشتركردنیشی هەیە ، پێویستە هەردوولا هاوكاربین بۆ ئەو ئامانجە، چونكە لەئێستادا پشكی كۆمپانیا توركیەكان لەهەرێمی كوردستان لەڕیزبەندی یەكەم دایە لە نێوكۆمپانیا بیانیە تۆماركراوەكان و ڕێژەی سەدا پەنجا پێكدەهێنێت.

وەزیری بارزگانی و پیشەسازی باسی لەوەشكرد لەئێسادا تۆماری كۆمپانیاكان و دامەزراوە بازرگانیەكان بەئەلیكترۆنی كراوە و بەتێچوی كەم و ماوەی كەم دەتوانرێت ناو تۆماربكرێت و بەڕێنمایی نوێ كۆمپانیا بیانیەكان وەك كۆمپانیای نیشتمانی كاربكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا