کەشناسی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە26ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕەوشی کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بەرزترین پلەکانی گەرما لەنێوان(35-30) پلەی سیلیزی دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان بەرزترین پلەکانی گەرما لەنێوان(30-27) پلەی سیلیزی دەبێت و لە ئیدارەی گەرمیان بەرزترین پلەکانی گەرما لەنێوان(44-42) پلەی سیلیزی دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕۆژانی جەژندا بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەپێی کەشی پێشبینیکراو ڕۆژی چوارشەممە لە سەنتەری پارێزگاکان پلەکانی گەرما بەمشێوەیە دەبێت، هەولێر 40 پلە، سلێمانی 37 پلە، دهۆک 38 پلە، هەڵەبجە 41 پلە و کەرکوک 43 پلە.

ڕوونیکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە سەرجەم ناوچەکان پلەکانی گەرما بە یەک پلە بەرزدەبنەوە.

هاوکات، پێشبینی دەکرێت ڕۆژی هەینی بەراورد بە ڕۆژی چوارشەممە پلەکانی گەرما لە تەواوی ناوچەکان دوو بۆ سێ پلە نزمببنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا