دوای پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی لەگەڵ بارزانی سەدر داوای دەستلەکارکێشانەوە لە پەرلەمانتارەکانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوا لە پەرلەمانتارەکانی رەوتەکەی دەکات دەستلەکارکێشانەوەکەیان رادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکەن.

ئەمڕۆ 12ی حوزەیرانی 2022 موقتەدا سەدر لە نامەیەکدا کە ئاراستەی حەسەن عەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر کردووە، داوای لێدەکات نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنەکە رادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکەن.

موقتەدا سەدر سوپاسی ئەندامانی فراکسیۆنەکەی کردووە بۆ ئەو کارانەی لە ماوەی رابردوودا ئەنجامیانداوە، هەروەها سوپاسی هاوپەیمانەکانی کردووە لە هاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان بۆ ئەو هەڵوێستەکانیان و بە “نیشتمانی” ناوی برد.

سەدر دەڵێت: “سوپاسی بەڕێز جەعفەر سەدری ئامۆزامان دەکەم و بەردەوامبێت لە سەرکەوتن کە پێشتر بەربژێرمان بوو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران”.

رێبەری رەوتی سەدر ئاماژە بەوەدەکات، کە ئەو هەنگاوەی قوربانیدانە لەپێناو نیشتمان و گەل و دوورخستنەوەیانە لە چارەنووسێکی نادیار.

نامەكەی سەدر بۆ ئەندامانی فراكسیۆنەكەی دوای پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر هات، كە ئەمڕۆ ئەنجامدرا لەنێوان هەر دوولادا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا