رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە دەگیرێتەبەر كە گەنجان دەبەن بۆ بێلاروس

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی هەرێم وەزارەتی ناوخۆی راسپارد تاوەكو رێكاری یاسایی بەرانبەر ئەو كەس وباندانە بگرێتەبەر كە بازرگانی بە ژیان و سەلامەتی گەنجانی كوردەوە دەكەن و دەیان نێرن بۆ بێلاروسیا.

بەپێی راگەیەنراوی ئەنجومەنی وەزیران، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەكەدا سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، باسی لە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم كردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئەو كۆچبەرانەی هەرێمی كوردستان كە لە وڵاتی بێلاروسەوە دەچنە وڵاتانی ئەوروپا.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی ناوخۆی راسپاردووە، بۆ وەرگرتنی ڕێكاریی یاسایی لەبەرامبەر ئەو كەس وباندانەی كە بازرگانی بە ژیان و سەلامەتی گەنجانی كوردەوە دەكەن، هەروەها بەردەوامیدان بە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم، بۆ چارەسەری كێشە ئەو كۆچبەرە كوردستانییانەی كە لە دەرەوە گیریان خواردووە باسی لێوەكراوە.

ماوەی چەند مانگێكە شەپۆلێكی بەرفراوانی كۆچی گەنجانی هەرێم بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەستی پێكردوەتەوەو زۆرینەی گەنجان لە رێگەی سنوری بێلارووس و پۆڵەنداوە هەوڵی گەشتن بە وڵاتانی ئەوروپا دەدەن، بەڵام بەوتەی بەشێك لە كۆچبەران لەو رێگەیەدا پارەیەكی زۆریان لێوەردەگیرێت و ژیانیشیان لەو پەڕی مەترسیدایە.

لە چەند رۆژی رابردوشدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڤیکتۆر ریباک باڵیۆزی بێلاروس لە عێراق كۆبونەوەو بارودۆخی پەنابەرانیان لەو وڵاتە تاوتوێ کرد.

هەردولاش جەختیان لە گرنگیی هەبوونی هەماهەنگیی و پەیوەندی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کردەوە کە سەردانی وڵاتی بێلاروس دەکەن کە پێویستە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، هەروەها ڕێگریش بکرێت لە سەفەر و کۆچکردنی نایاسایی .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا