ئەمریکا لە سوریاوە ئۆتۆمبێلی سەربازی دەهێنێتە هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند، سوپای ئەمریکا ئۆتومبیلی سەربازییان لە خاکی سوریاوە گواستۆتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەکە وتیشی، هێزەکانی ئەمریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی، 270 هەمەری سەربازی و زرێپۆشیان لە باکوری سوریاوە بردۆتە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشدا، پێش گواستنەوەی ئۆتومبیلەکان فرۆکە سەربازییەکان چاودێری ناوچەکەیان کردووە، لە ڕێگەی فیشخاپورەوە لە باکوری سوریا ئۆتومبیلەکان گواستراونەتەوە و بەسەر بنکە سەربازییەکانی هەرێدا دابەش کراون.

هەندێک کاتیش هێزەکانی ئەمریکا بەبێ ئاگاداری حکومەتی فیدراڵ کەل و پەل و ئۆتومبیلی سەربازی دەگوازنەوە لە نێوان عێراق و سوریا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا