ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و ئەم وەزارەتە مووچە وەردەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش گەیشتنی بەشێک لە قەرزەکەی حکومەتی فیدراڵیی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی بڵاوکردەوە و بڕیارە ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی کانوونی یەکەمی 2023، وەزارەتی تەندرووستی وەک یەکەمین وەزارەتی حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی ئەیلوول (9) وەربگرن.

هەر بەگوێرەی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، سبەی پێنجشەممە دابەشکردنی مووچە بەردەوامی دەبێت و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان، یەکەی 70 و 80، وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچەکانیان وەردەگرن.

رۆژی 10ـی کانوونی یەکەم، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رەزامەندیدراوە لەسەر ناردنی بڕی 700 ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم لەرێگەی بانکەکانی رەشید، رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا