ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بایدن و ئەردۆغان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، بایدن و ئەردۆغان رێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی میکانیزمێکی هاوبەش بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، هاوکات، هەنگاوەکانی زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.

هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و تورکیا جەختیان کردەوە لە گرنگی پەیوەندی هاوپەیمانانە لە چوارچێوەی ناتۆ و زەمینەسازیکردن بۆ هاوبەشیی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات.

بایدن وتیشی: لەگەڵ ئەردۆغان پلان دادەنێن بۆ دانوستانی جددی لەبارەی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-16 بە تورکیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا