لەم وادەیەدا پێدانی نەوتی سپی دەست پێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د.بڕیار رەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، بەپێی بەدواداچوونمان بۆ نەوتی سپی و بەنزینی نۆرماڵ لە 10_10_2022 پێدانی نەوتی سپی و بەنزینی نۆرماڵ دەست پێدەكات.

د. بڕیار ڕشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لە درێژەی بەدواداچوونی بەردەواممان بۆ بەشە نەوتی سپی و بەشە بەنزینی سلێمانی و هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ جارێكی تر سەردانی د. حامد الزوبعی بریكاری وەزیری نەوتی عێراقمان كردەوە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پێداوستی ( نەوتی سپی ) و (بەشە بەنزین) بۆ هەرێمی كوردستان و سلێمانی.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق جەختی كردەوە، گفتوگۆمان لەسەر نووسراوەكان و بەڵێنەكانی پێشوتر كردەوە و بەڕێزیشیان دووپاتی كردەوە كە لە10_10_2022 دەست دەكەن بە پێدانی نەوتی سپی و بەنزنی جۆری نورمال.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا