شەش ملیار دیناری موچەی خانەنشینی راگیرا

پۆڵەتیك پرێس
بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم ئاشكرایدەكات، بەمەبەستی راگرتنی رۆژانە لەبارەی دوو موچەكانەوە لیست ئامادە دەكرێ و رەوانەی فەرمانگەكان دەكرێن، لە مانگی ئاداریشدا بەبڕی نزیكەی شەش ملیار دینار موچەی خانەنشینمان راگرتووە.

بەوتەی پەرلەمانتارانی عێراق لە هەرێمی كوردستان 12 هەزار کەس بەشێوەیەکی نایاسایی‌و لەدەرەوەی ڕێنماییەکان موچەی پلەی تایبەت‌و پلەی باڵا وەردەگرن، کەبەشی زۆریان لەدەرەوەی وڵاتن.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: “بەهۆی بایۆمەتریەوە موچەی بەشێكی زۆری خانەنشینانمان راگیراوە، باتایبەت ئەو خانەنشینانەی بەشێوەی نایاسایی موچەیان وەرگرتوە دوو موچە و سێ موچەیان هەبووە”.
وتیشی “بەپێی ئەو لیستانەی لە رێگەی سیستمی بایۆمەتریەوە بەدەست ئێمە گەیشتووە، موچەی ئەو خانەنشینانە راگیراوە كە نایاسای بوون، هیچ خانە نشینێكی ئێمە نەماوە بە نایاسای موچە وەربگرێت”.

بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم تەنها لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا نزیكەی شەش ملیار دینار لە موچەی خانەنشینان راگیراوە و بۆ حكومەت گەرێندراوەتەوە، كە بەشێكیان بە نایاسایی موچەیان وەرگرتوە.

راگرتنی موچەی ئەو خانەنشینانە لەكاتێكدایە، بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە حکومەتی هەرێم لەبارەی یاسای چاکسازیی ئاراستەی پەرلەمانی كوردستانی کردووە، 106 هەزار کەس لەهەرێمی کوردستان دوو موچەو سێ موچەیی لەخانەنشینی سەربازیی‌و مەدەنیی‌و چاودێری کۆمەڵایەتی‌و فەرمانبەری ئاسای تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا