نوێترین زانیاری دەربارەی ئەو ئۆتۆمبیلەی لە موسڵ بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لێی درا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەڵبەندی یەكێتی لە موسڵ رایگەیاند، فڕۆكەیەكی بیفڕۆكەوان لە سنوری پارێزگای نەینەوا ئۆتۆمبیلێكی مەدەنی كردووەتە ئامانج و پێنج كەس كوژراون.

غەیاس سورچی، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەڵبەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە موسڵ بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: تا ئێستا پشت راست نەكراوەتەوە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە هی چ وڵاتێك بێت بەڵام گومان دەكرێت درۆنی توركیا بێت.

وتیشی: جۆری ئەو ئۆتۆمبیلەی كراوەتە ئامانج شۆفرلێت بووە و پێنج كەسی تێدابووە كە خەڵكی موسڵن یەكێكیان ئەفسەربووە لە سوپای عێراق بە پلەی ملازمی یەك، هەموویان جگە لە شوفێرەكە یەك خێزانن و ژنێكیش لەناو كوژراوەكاندا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا