نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت بۆ دووەمین رۆژ و لە دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا بە رێژەی 1٪ بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای داخستنی بەندەری جەیهان دێت، بەهۆی بوومەلەرزەكەی بەرەبەیانیی رۆژی دووشەمەی باكوور و رۆژئاوای كوردستان، توركیا و سووریا.

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی برێنت بە 81 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. هەروەها نرخی نەوتی سووكی تەكساسیش بە 74 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

دوای بوومەلەرزەكەی رۆژی دووشەممەی باكوور و رۆژئاوای كوردستان و توركیا و سووریا، هەناردەكردنی نەوت لە بەندەری جەیهان راگیرا كە یەكێكە لە ناوەندە گرنگەكانی ناردنی نەوتی خاو بۆ بازاڕەكانی جیهان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا