پۆڵەتیک پرێس
چەند داتایەکی حکومەتی بەریتانیا ئاشکرایکرد، بەنزیکەیی سێیەکی وڵاتەکە هەڕەشەی کۆرۆنای لەسەر نەماوە.
بەپێی ئەو داتایانە، لەمانگی نیساندا لەچەندین شوێنی بەریتانیا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە و لەچەند شوێنێکیش هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان نەبووە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی بەریتانیا، هەتا ئێستا زیاتر لە 48 ملیۆن هاوڵاتی بەریتانی ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان ورگرتووە و 14 ملیۆن کەسی دیکەش هەردوو ژەمەکەیان وەرگرتووە.