منداڵێك رزگاركرا كۆرۆنا نەیهێشت دایكی ببینێت

پۆڵەتیك پرێس

ژنە پزیشكێكی دووگیان كە پزیشكی ددان بوو لە شاری دهۆك بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا، پێش گیانلەدەستدانی لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە منداڵەكەی رزگاركرا.

ئەڵماس محەمەد حەسەنی تەمەن 30 ساڵ، ژنە پزیشكێكی دووگیان بوو ماوەی 16 رۆژبوو تووشی كۆرۆنا بوبو، رۆژی پێنج شەممە بارودۆخی تێكچووە و پزیشكەكان بڕیاریانداوە نەشتەرگەری بۆبكەن بۆئەوەی منداڵەكەی رزگاربكەن.

ئەمڕۆ هەینی دكتۆرە ئەڵماس محەمەد گیانی لە دەستدا بەڵام تەندروستی كۆرپەكەی جێگیرە.

لە ماوەی 24 كاتژمێردا دوو كارمەندی دیكەی تەندروستی لە سنوری پارێزگای دهۆك بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا