پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 9 ی ئاب بە فەرمی رایگەیاند، دۆخی کوردستان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە و ئێستا لە هێڵی سورداین.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان کلینکی ڕاوێژکاری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆۆرۆنای لەهەولێرکردەوە ودواتر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، ماوەی چەند هەفتەیەکە بەردەوام ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و مردن بەهۆی ئەو ڤایرۆسە لە هەڵکشاندایە.
وتیشی، لە ئێستادا ڕاپۆرتی پەتازانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامادەکاریدایە و ئەمڕۆ تەواو دەبێـت و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی ڕاپۆرتەكە دۆخی کوردستان گەیشتۆتە هێڵی سور و لە مەترسیداین، باشترین چارەسەریش بۆ ئەو دۆخە خۆپارێزی و کارکردنی بەردەوامی سیستمی تەندروستیییەو بۆئەوەش تەواوی دەزگا تەندروستییەكان لەئەركدان.