کۆرۆنای دەلتا گەیشتە سلێمانی

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، جۆری گۆڕاوی کۆرۆنای دەلتا لەسلێمانی تۆمارکرا.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانیدا هاتووه‌، دوای گەیشتنی تێستی تایبەت بەپشکنین و دیاری کردنی جۆری گۆڕاو لە کۆڤید 19 (دەلتا ) بەسەنتەری پشکنینی کۆڤید لەسلێمانی لەئێستادا لەلایەن تیمی پشکنینی کۆرۆنا لەسەنتەری دەست نیشان کردنی کۆرۆنای گۆڕاو ئەو جۆرە نوێیە تۆمارکراوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، دیاری کردنی جۆری گۆڕاوی کۆڤید 19 ( دەلتا ) لە سەنتەری پشکنینی کۆرۆنا لەسلێمانی دەستنیشانکراوە و پشکنین بۆ هاوڵاتیان دەکرێت

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک