تۆماركردنی زیاتر لەنیو ملیۆن تووشبووی كۆرۆنا لەماوەی 24 سەعاتی رابردوو

پۆڵەتیك پرێس:
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، ژمارەی حاڵەتە پشتڕاستكراوەكانی تووشبوون بەڤایرۆسی گەیشتووە بە 59.4 ملیۆن كەس لەجیهاندا، كە 527 هەزار حاڵەت لە 24 سەعاتی رابردوو بووە.

هەر بەپێی رێكخراوی تەندروستی جیهانی حاڵەتەكانی مردنیش 10 هەزار كەس بووە لە 24 سەعاتی رابردووداو كۆی ژمارەی مردووەكانیش لەجیهاندا بووە بە 1.4 ملیۆن كەس.

تائێستا بەرزترین ئاستی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەماوەی 24 سەعات تۆمار كرابێت لە 14 نۆڤەمبەری تۆمار كراوە، كە ژمارەكە 668656 كەس بووەو لە 17 ئەپرێڵیش بە 12432 حاڵەتی مردن بەرزترین رێژەی مردن تۆمار كراوە.

زۆرترین دۆسییە پشتڕاستكراوەكان بەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەئەمریكا تۆماركراوە بە 12.276.834. حاڵەت لەدوای ئەویش هندستان بە (9.222.216)، بەرازیل بە (6.087.608)، روسیا بە (2.162.503)، فەرەنسا بە (2.115.778)، ئیسپانیا بە (1.594.844)، بەریتانیا بە (1.538.798) ئیتالیا بە (1.455.022)، ئەرجەنتین بە (1.374.631)، كۆلۆمبیا (1.254.949)، مەكسیك بە (1.049.358)، پیرۆ بە (961.320) دێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا