وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا 15 هه‌زار سه‌رباز بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوه‌پێبكات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕایگه‌یاند، 15 هه‌زار سه‌رباز له‌شاره گه‌وره‌كانی ئه‌ڵمانیا بڵاوه‌یان پێده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی كاركردن له‌پاڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا حكومه‌تی عێراق سه‌ركه‌وتوو بوو له كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رورد به‌وڵاتانی دیكه‌ی دراوسێی، ته‌نانه‌ت ئاماری مردن به كۆرۆنا له‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ئاماری تووشبوون و مردن به كۆرۆنا تا دێت له ئه‌ڵمانیا هه‌ڵكشانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌نوێترین ئاگاداریدا بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، “دۆخه‌كه له‌سه‌ره‌تای له‌ده‌رچوونی كۆنتڕۆڵدایه، ڕۆژانه ئاماره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌رزده‌بنه‌وه”.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا په‌یتا په‌یتا داواكارییان پێده‌گات كه داواده‌كه‌ن سوپا هاوكاریان بێت له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا.