تەندروستی كەركوك هۆشداری دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی تەندروستی كەركوك بڵاویكردەوە، ڕەوشی کۆرۆنا لە پارێزگای کەرکوک مەترسیدارە و حاڵەتەکانی تووشبوون و گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوو لە ھەڵکشانە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک، ھەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە کەرکوک لە ڕێگەی 70 ناوەند لە شارەکە بەڕێوەدەچێت، هاوكات لە ئێستاشدا ڕۆژانە زیاتر لە شەش ھەزار کەس ڤاکسین وەردەگرن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕەوشی کۆرۆنا لە کەرکوک مەترسیدارە و حاڵەتەکانی تووشبوون و گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسەکە ڕوو لە ھەڵکشانە.

بەگوێرەی ئاماری تەندروستی، زیاتر لە 65 ھەزار کەس لە کەرکوک تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش نزیکەی 60 ھەزار تووشبوویان چاکبوونەتەوە، لەوبارەیەشەوە تەندروستی كەركوك هۆشداری بەهاوڵاتیان دەدات و داوا دەكات پابەندبن بە جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان و خۆیان بپارێزن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا