سەرۆکی ئەرجەنتین دوای دووجار لە ڤاکسین توشی کۆرۆنا بوو

پۆڵەتیک پرێس

دوای مانگێک لە وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، ئەلبێرتۆ فێرناندێز، سەرۆکی ئەرجەنتین لە ساڵرۆژی لەدایکبوونیدا توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەلبێرتۆ فێرناندێز کە رۆژی 2ی نیسان بووە 62 ساڵ، لەسەر تویتەری خۆی نوسی، ئێوارەی هەینی کاتێک پێوانەی “تا”م گەیشتە 37.3 پلەی سەدی و توشی سەرئێشە بووم، پشکنینی کۆرۆنام بۆ ئەنجامدرا و دەرکەوت پۆزەتیڤە و توشی کۆرۆنا بووم.

فێرناندێز ئاماژەی بەوەشکرد، لە حاڵەتێکی تەندروستیی باشدایە و وتی: ئاواتەخواز بووم رۆژی لەدایکبوونم بەبێ ئەم هەواڵە بەسەرببردایە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەلبێرتۆ فێرناندێزی ئەرجەنتینی لە 21ی کانوونی دووەم ژەمی یەکەمی ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی روسی وەرگرت و لە 11ی شوباتیش ژەمی دووەمی ڤاکسینەکەی وەرگرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا