هه‌ڵه‌بجه‌، قاوشه‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا پڕبوون له‌ نه‌خۆش

پۆڵه‌تیك پرێس
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی ھەڵەبجە رایگەیاند: لە ئێستادا نەخۆشخانەكانی هەڵه‌بجە تایبەت بە كۆرۆنا پڕبوون لە نەخۆش و جێگەی نەخۆشی دیكە نەماوە.

وتیشی: ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی تووشی كۆرۆنا بوون.

د. شاناز نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی ھەڵەبجە بە پۆڵەتیک پرێسی راگه‌یاند: بەهۆی پڕبوونی قاوشەكانی كۆرۆنا لە هەردوو نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، بە داوای لێبووردنەوە لە ئێستادا ئەو نەخۆشانەی لە دەرەوەی سنوری ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەن تەنها لە ڕێگەی فۆڕمی ڕەوانەكردنی نەخۆش و بە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سنوورەكەیان وەردەگیرێن لە سەنتەرەكانی كۆرۆنا لە پارێزگای ھەڵەبجە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ژمارەیەک لە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی توشی کۆرۆنابوون و توندتر توشی ڤایرۆسەکەبوون ئەوەش بەهۆی لاوازی بەرگری لەشیانەوە.

وتەبێژی تەندروستی هەڵەبجە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، رۆژانە ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا بەرزدەبنەوە و لە سەدا پەنجای ئەوانەی پشکنینیان بۆ دەکرێت ئەنجامەکانیان پۆزەتیڤە.

لەبارەی ئەگەری توشبوونی منداڵانیش بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، باسی لەوەش کرد، تائێستا هیچ منداڵێک لە پارێزگای هەڵەبجە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوون وپشکنینیش بۆ هیچ منداڵێک نەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا