پۆڵه‌تیك پرێس:
زانایانی هۆنگ كۆنگ ئاشكرایانكرد، ئه‌و ده‌رمانێكی دژه به‌كتریا كه بۆ نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس به‌كاردێت، ده‌ركه‌وتووه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه زانایانی زانكۆی هۆنگ كۆنگ ڕایانگه‌یاند، “ئه‌و ده‌رمانه‌ی به‌ناوی ڕانیتیدین سترات كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده و هه‌وكردنی به‌كتریایی به‌كاردێت، ده‌ركه‌وتووه به‌هۆی پێكهاته‌كه‌یه‌وه كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا”.
زانایانی زانكۆی هۆنگ كۆنگ تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر جۆره مشكێك به ناوی (Syrian Hamster) كردووه كه ڕه‌چه‌ڵه‌كی مشكه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆژئاوای كوردستان.
ڕانمینگ وانگ، توێژه‌ر له‌زانكۆی هۆنگ كۆنگ له‌وباره‌یه‌وه به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، له‌تاقیكردنه‌وه‌یاندا له‌سه‌ر مشكه‌كه ده‌ركه‌ووتووه كه كاریگه‌ریی ده‌رمانه‌كه ده هێنده‌یه له‌سه‌ر سییه‌كانی مشكه‌كه و ده‌توانێت ڕۆڵی هه‌بێت له‌لاوازكردنی ڤایرۆسه‌كان، بۆیه ده‌كرێت له‌داهاتوودا ئه‌و ده‌رمانه ببێته یه‌كێك له‌چاره‌سه‌ره دژه ڤایرۆسییه‌كان و به‌تایبه‌تیش ڤایرۆسی كۆرۆنا.