لە هەرێم نزیکەی هەزار کەس توشی کۆرۆنا بوون

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم راگەیەندراوی ٢٤ کاتژمێری ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا ٩٥٥ توشبووی نوێ تۆمارکراوە، هاوکات، ٣٧٤ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و ١٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی ئەیلول، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم راگەیەندراوی ٢٤ کاتژمێری ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تیایدا ٩٥٥ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون بەجۆرێک، ٣٧٠ کەس لە دهۆک، ٢٤٠ کەس لە هەولێر، ١٨٧ کەس لە راپەڕین، ٩٨ کەس لە سلێمانی و ٢٦ کەس لە هەڵەبجە توشی ڤایرۆسەکە بوون.

هاوکات، ٣٧٤ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە بەجۆرێک، ٢٠٢ کەس لە هەولێر، ٢٢ کەس لە دهۆک، ٦٦ کەس لە راپەڕین، ٢٩ کەس لە گەرمیان، ٣٠ کەس لە سلێمانی و ٢٥ کەس لە هەڵەبجە چاکبوونەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٩ کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە بەجۆرێک، نۆ کەس لە دهۆک، پێنج کەس لە سلێمانی، سێ کەس لە هەولێر، دوو کەسیش لە راپەڕین و گەرمیان گیانیان لەدەستداوە.

لەماوەی رابردوودا، ٤٣ هەزار و ٣٢٣٩٤٦ کەس لە هەرێمی کوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٧ هەزار و ٦٩٨ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا