تره‌مپ گورزێكی كاریگه‌ری له‌و كه‌سانه‌ وه‌شاند كه‌ ده‌یانه‌وێت بچنه‌ ئه‌مریكا

ئەم بابەتە 880 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

لەدوایین ساتەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری قەدەغەی کۆچکردنی بۆ وڵاتەکەی درێژکردەوە.

ئەم بڕیارەی ترەمپ، بەمەبەستی پاراستنی دەستی کاری ئەمریکی دەرکرا، لەو قەیرانە ئابوورییەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەمریکای گرتەوە.

پێشتریش لە مانگەکانی نیسان و حوزەیران، ترەمپ بڕیاری قەدەغەی کۆچی راگەیاند بەجۆرێک بڕیارەکە هەتا 31ی مانگی کانوونی یەکەمی 2020 جێبەجێ بکرێت.

بەڵام لە نوێترین هەنگاودا، ترەمپ بڕیاری قەدەغەی کۆچی درێژکردەوە و هەتا 31ی ئازاری 2021 دەخایەنێت.

ئەوەش هاتووە، ئەم بڕیارە بەسەر کۆمەڵێکی بەرفراوان لە کۆماپانیاکانی کار و دەستی کاری بیانیدا دەسەپێنرێت.

لە ئێستادا زیاتر لە 20  ملیۆن کەس لە ئەمریکا لە لیستی بێکاریدان، لە کاتێکدا هێشتا کاریگەرییە ئابوورییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک