پزیشکێکی ئەمریکا بەراورد لەنێوان کۆرۆنا و جەنگی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی فریاکەوتنی ویلایەتی ئەریزۆنا کە لە جەنگی عێراقدا خزمەتی دەکرد رایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا لە جەنگی عێراق خراپترە.

کێلڤۆن کلیمان پزیشکی فریاکەوتنی ویلایەتی ئەریزۆنا بە تۆڕی سی ئێن ئێنی راگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر لەوە خراپترە کە لە عێراقدا بیت، کاتێک لە ناوچەی جەنگدایت، دەتوانیت بەجێیبهێڵیت بەنمونە دەمتوانی کاتی جەنگ عێراق بەجێبهێڵم و بە پارێزراوی بگەڕێمەوە ئەمریکا.

وتیشی: بەڵام راکردن لەم ڤایرۆسە بوونی نییە و ناتوانیت بچیتە هیچ شوێنێک هەتا خۆتی لێ دووربخەیتەوە، جەنگی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەموو شوێنێکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمار کراوە بەتایبەت لەدوای ئەوەی رێژەی توشبووانی تەنیا یەک رۆژ لە ئەمریکا لە ٢٠٠ هەزار کەس تێپەڕی کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا