بایدن: لە ترەمپ دووربکەونەوە

پۆڵەتیک پرێس

جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمریکا ڤیدیۆیەکی لە تویتەر بڵاوکردەوە تێیدا گاڵتە بە دۆناڵد ترەمپ دەکات.

ئەو کورتە ڤیدیۆیەی دۆناڵد ترەمپ کە جۆ بایدن بڵاویکردەوە ماوەکەی ٢٢ چرکەیە و لەسەر شێوەی فیلمی ترسناک دروست کراوە، لەمیانی ڤیدیۆکەدا چەند گرتەیەکی ترەمپ هەیە لە کاتی وتاردانەکەی رۆژی دووشەممەی رابردوو بەرامبەر زیاتر لە حەوت هەزار کەس لە ستانفۆردی ویلایەتی فلۆریدا.

جۆ بایدن لەسەر بڵاوکراوەکە لە تویتەری خۆی نوسیویەتی: تەنیا یەک رێگا هەیە بۆ کۆتایی هێنان بەم ترسە، دەنگ بدە!

ئەوەش هاتووە، ڤیدیۆکە لەسەر بنەمای قسەکانی ترەمپ دروست کراوە کە رۆژی دووشەممەی پێشوو وتی: هەست بە بەهێزی دەکەم و دەمەوێت ماچی هەمووان بکەم.

لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا هاتووە، دەمامک بەکاربێنە! پابەندبە بە دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی! دوور بکەوەرەوە لە سەرۆکی ئەمریکا!

بڕیارە، ٣ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچێت، ململانێکانی نیوان کاندیدی حزبەکانی کۆماری و دیموکراتیش هەتا بێت بەهێزتر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا