وادەی دابەشكردنی مووچەی لیواكانی پیادەی پێشمەرگە راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی 9ی ئەم مانگە مووچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، بەهۆی هاتنی جەژنی سەری ساڵی زایینی و كریسمس و رۆژەكانی پشووی ئەم بۆنەیە، دابەش كردنی مووچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دواكەوت، بەڵام لە رۆژی 9ی1 دەست دەكرێت بە دابەش كردنی مووچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە.

شایانی باسە موچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە بودجەی بەرگری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دابین دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا