كەركوك: هەر خوێندكارێك کارتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنای نەبێت ناتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەکان بکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک  چەند بڕیارێكی نوێی دەركردو بڵاویكردەوە، ئەو خوێندكارانەی کارتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنای نەبێت، ناتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەکان بکات.

سامان یابە عەلی لێپرسراوی راگەیاندنی تەندروستی كەركوك بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی تاقیکردنەوەکان و خراپی دۆخی تەندروستی شاری کەرکووک و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی مەترسیدار، فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک رێوشوێنەکانی توندتر دەکاتەوە.

وتیشی، بەھۆی دۆخی مەترسیداری تەندروستی شارەکە، چەند بڕیارێکی نوێمان بۆ رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە دەرکردوە کە تایبەتن بەتاقیکردنەوەکان یەكێكیش لەبڕیارە نوێیەكان ئەوەیە هەر خوێندكارێكی زانكۆو پەیمانگاكان بەحكومی و ئەهلییەوە كە  بەشداری تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەکات دەبێت کارتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنای هەبێت و لە ئەگەری وەرنەگرتنی ڤاکسینەکەش، پێویستە ئەنجامی پشکنینی رۆژانەی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێ بێت و بۆ ھەموو تاقیکردنەوەکان ئەنجامی نوێی پشکنینی ھەبێت  بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەکان بکات.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕیارانە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی ئەھلیی و حکومی دەگرێتەوەو هاوكات  بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرتی خوێندنی باڵاو پەروەردەشە.

راشیگەیاند، ئەگەر كۆلێژوو پەیمانگا ئەهلییەكان بابەندی بڕیارەكەی تەندروستی كەركوك نەبن   كە پێویستەکارتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنایان ھەبێت و لە ئەگەری پابەندنەبوونیان رێکاری یاسایی دەگرنەبەرو رێگری لە تازەکردنەوەی مۆڵەتی ساڵانەی خوێندنیان دەكرێت.

بەوتەی لێپرسراوی راگەیاندنی تەندروستی كەركوك هەرخوێندكارێك پابەند نەبێت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە بێ بەش دەکرێت لە بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەکان.

بڕیارە لەچەند رۆژی  داهاتوودا تاقیکردنەوەی قۆناغی كۆتایی لەزانكۆو پەیمانگاكان  لەكەركوك دەست پێبكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا