لە مەترسیی جەنگ و برسێتییەوە بۆ هەڕەشەی كۆرۆنا

پۆڵەتیك پرێس:

ئاژانسە مرۆییەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری دەدەن لە هەڵكشانی ژمارەی توشبوون بە نەخۆشی كۆرۆنا لەنێو پەنابەراندا لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت هەڵكشانی ژمارەی توشبوان لە خێوەتگەكانی ئەردەن بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی ئێندیپێندنت.

بەپێی ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان زیاتر لە 1000 توشبووی كۆرۆنا لە ئەردەن و سوریا و عێراق و فەڵەستین و لوبنان تۆماركراوە، ژمارەكەش راستەقینە نییە بەهۆی كەمی پشكنینەكانەوە.

كۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئەم هەفتەیە جەختیكرد كە كۆرۆنا بە خێوەتگەی زەعتری گەیشتووە كە گەورەترین خێوەتگەی ئاوارە سورییەكانە لە ئەردەن لەگەڵ خێوەتگای ئەزرەق كە 120 هەزار ئاوارەی تێدایە.

لە لوبنان 13 كەس مردن و 1000 كەسی تریش تووشبوون بە كۆرۆنا لەنێو ئاوارە فەڵەستینی و سورییەكاندا بەپێی راپۆرتی ئۆنروا.

بەپێی راپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان رێژەی هەژاری لە خێوەتگەكان بە رێژەی 55- 75% لە زیادیكردووە.

نیگەرانییەكان لەنێو منداڵان و ئاوارەكاندا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەكی گەورە زیادیكردووە بەتایبەت ئەوانەی لە برسێتی و جەنگ رایانكردووە و ئێستا لە ژێر هەڕەشەكانی كۆرۆنا دەژین، ئەم فشارە لەگەڵ بێكاری و هەژاریدا دەبنە هەڕەشەیەكی گەورە و درێژخایەن بۆ سەر تەندروستی منداڵان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا