کۆرۆنا سامانی چەند ملیاردێرێک زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سامانی ملیاردێرەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا نزیکەی ١٠ ملیار دۆلار زیادی کردووە.

لە راپۆرتێکی رێکخراوی ئۆکسفامدا هاتووە، ئەو زیادبوونە لە سامانی ملیاردێرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بەسە بۆ بوژاندنەوە و چاکسازی لە بەیروت لەدوای تەقینەوە گەورەکەی ٤ی ئاب.

ئەوەش هاتووە، ئەو بەرزبوونەوەیە لە سامانی ٢١ ملیاردێری ناوچە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقادا کۆبووەتەوە و هەمووشیان پیاون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ٤٥ ملیۆن کەس لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی هەژاری بوونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا