پۆڵه‌تیك پرێس:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڕی ئه‌و ڤاكسینی كۆرۆنایه‌ی بۆ عێراق ده‌نێردرێت ئاشكراكرد.
سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، پێشتر ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه له حاڵه‌تی دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا عێراق بڕی 10 ملیۆن ڤاكسین بكڕێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و سێ لایه‌نه‌ی ئاشكراكرد كه له‌پێشینه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه و وتی، كادری پزیشكی، ئه‌منی و كه‌سانی به‌ساڵاچوو پێش هه‌ركه‌سێك ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئامارێكی مه‌ترسیداری ئه‌و كه‌سانه‌شی ئاشكراكرد كه به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌ڵێت، نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مردون ئه‌وانه‌بوون كه له‌ماڵه‌وه چاره‌سه‌ری كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.