چۆنییەتی بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا

ئەم بابەتە 108 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس:
ڕێگای ڕاست بۆ بەكارهێنانی ڤاكسینی فایزەری كۆرۆنا چییە؟ كە پزیشكێكی ئەمریكی هۆشداری دەدات لەبارەی مەترسی هەڵە بەكارهێنانی ڤاكسینەكە.

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا چەندین كەس، ڤاكسینی كۆرۆنایان بەكارهێناوە، بەڵام بەشێكیان گرفتی تەندروستیان بۆ دروست بووە.

پزیشكی ئەمریكی بەناوی تۆم بایتس، دەڵێت: چەندەها حاڵەتی دەرزی لێدانەكەم بینیوە، كە پەستانێكی زۆر دەخەنە سەر پێستی كەسەكە.
تۆم بایتس دەشڵێت: ئەو شێوازە بەكارهێنانە هەڵەیە، چونكە ئەوكاتە ماددەكە تەنیا بە چەوری ژێر پێستی كەسەكە دەگات لەكاتێكدا دەبێت بەر ماسولكەكانی بكەوێت‌و ئەگەر بەر ماسولكەكانی نەكەوێت، ڤاكسینەكە كاریگەری نابێت.

بەپێی ناوەندی ئەمریكی كۆنترۆڵی نەخۆشییەكان، ڤاكسینی فایزەر بایۆتینیكی كۆرۆنا پێویستە لەسەر ماسولكەكانی شان بەكاربهێنرێت.

دەرزی ماسولكە
پێویستە لە حاڵەتێكی ئاساییدا بیت، پێستت كێشەی نەبێت.

گەیشتنی دەرزییەكە بە ماسولكەكان.

بەم شێوەیە دەرزی لێدانەكە تەواو دەبێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک