دوو پەرلەمانتار “فەزیحەتێکی”كابینەكەی مەسرور بارزانی ئاشكرا دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

هەریەك لە غالب و محەمەد و سەركەوت شەمسەدین ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە روونكردنەوەیەكدا “فەزیحەتی” كابینەكەی مەسرور بارزانی لە بابەتی پشكنینی كۆرۆنا ئاشكرا دەكەن و دەڵێن، بۆ دژایەتی سلێمانی، پارتی ژمارەی ساختەی پشكنین و توش بوو لە هەولێر و دهۆك بڵاو دەكاتەوە و ترس بڵاو دەكاتەوە.

لە بەشێكی روونكردنەوەكەی ئەو دوو پەرلەمانتارەدا هاتووە: ماوەی ساڵێكە مەسرور بارزانی ژمارەیەك بەرپرس و وەزیری بێ مەعریفە و بێ ئاگا لە ژیانی خەڵكی كردوە بە بەڵا بەسەر ژیانی كاسبكاران و كرێكاران و شۆفێران و هاوڵاتیانی ئاسایی، لە كۆشكەكانی خۆیانەوە بە ئارەزووی خۆیان بریار دەدەن بێ ئەوەی هیچ بەلایانەوە گرنگ بێت خەڵك چۆن دەژی.

لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە، بۆ دژایەتی سلێمانی پارتی ژمارەی ساختەی پشكنین و توش بوو لە هەولێر و دهۆك بڵاو دەكەنەوە و ترس بڵاو دەكەنەوە.

ئەو دوو پەرلەمانتارە ئاماژەیان بەوەداوە، بەپێی ئەو بەڵگانەی دەست ئەوان كەوتوون تەنیا پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەرین داتای دروستی پشكنین و توشبون دەگەیەننە وەزارەتی تەندروستی عێراق، هەولێر و دهۆك ژمارەكان وەهمین و هیچ بنەمایەكیان نییە و لە دوو هەفتەی رابردوو رۆژانە كەمتر لە (۳٠٠) پشكنین كراوە لە هەریەك لە هەولێر و دهۆك لە كاتێكدا لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین رێژەكە سەروو (۲٠٠٠) پشكنینە، كە ئەمەش خیانەتە لەخەڵك و فەزیحەتێكی تری حكومەتەكەی مەسرور بارزانی یە.

لە كۆتاییدا داوایانكردووە پەرلەمانی كوردستان بەزوترین كات دەست بە لێكۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە لیژنەكانی حكومەت بكات كە بازاڕ و گوزەرانی خەڵكیان خستۆتە مەترسی، ئەو لیژنەیە خۆی لە كۆرۆنا مەترسیدارترە بۆ خەڵك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا