عەلی حەمەساڵح لەنێوان دژ بە حکومەت و گۆراندا

پۆڵەتیک پرێس_

سەرباری ئەوەی وتەبێژی فەرمی گۆڕان بێ ئاگای خۆی نیشاندەدات، بەشێک لە میدیاکانی نزیک لەبزوتنەوەکە بڵاویانکردۆتەوە، “عەلی حەمەساڵح دەستی لە پۆستی سەرۆكی فراسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان‌ و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كێشاوەتەوە”

ئەو میدیایانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن. “بەهۆی ئه‌وه‌ی رێكخەر و خانەی راپەڕاندن داوایان لێكردوە ئیمزاكەی بۆ بانگهێشتكردنی مەسرور بارزانی بۆ پەرلەمان بكشێنێته‌وه‌، عەلی حەمەساڵح دەستی لە پۆستی سەرۆكی فراسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ‌و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كێشاوەتەوە”.

ماوەی چوار رۆژە عەلی حەمەساڵح دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكه‌شكردوه

به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی دره‌و میدیا، ماوەی چوار رۆژە عەلی حەمەساڵح دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ‌و ئەندامێتی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان پێشكه‌شكردوه‌.
سایته‌كه‌ ده‌ڵێت، “كه‌ عەلی حەمەساڵح نوسراوی دەستلەكاركێشانەوەكەی پێشكەشی جڤاتی نیشتمانی ‌و خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان كردوە و  تائێستاش خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەستلەكاركێشانەوەكەی عەلی حەمەساڵحی پەسەند نەكردوە”.
لە فراكسیۆنی گۆڕان جگە لە عەلی حەمەساڵح، سێ پەرلەمانتاری تر ئیمزایان لەسەر نوسراوەكە كردووە، بەڵام فشارەكە زیاتر لەسەر عەلی حەمەساڵحە، بەوپێیەی سەرۆكی فراكسیۆنەكەیە‌و بەپێی قسەی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن پۆستەكەی نوێنەرایەتی سیاسەتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات‌و نابێت بەشدار بێت لەو هەوڵەدا بەتایبەتی لەكاتێكدا كە بزوتنەوەی گۆڕان خۆی بەشدارە لە حكومەت.
پۆڵەتیک پرێس هەوڵیدا لەگەڵ عەلی حەمەساڵح و بەرپرسانی بزوتنەوەکە گەنگەشەی بابەتەکە بکات، بەڵام پەیوەندییەکان بەردەست نەبوون. تەنیا عەدنان عوسمان وتەبێژی بزوتنەوەی فەرمی گۆران بە پۆڵەتیک پرێس-ی وت. ” بێ ئاگایە لەو بابەتە و باشترە قسە لەگەڵ خۆی(عەلی حەمەساڵح) بکرێت تا بزانن دەستی لەکارکێشاوەتەوە یان نا”.

ماوەیەكە عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەگەڵ بەشێك لە سەركردەكانی بزوتنەوەكەی لە ناكۆكیدایە

سەرباری ئیمزاكەی پەرلەمان كە كێشەی بۆ دروستكردووە، ماوەیەكە عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەگەڵ بەشێك لە سەركردەكانی بزوتنەوەكەی لە ناكۆكیدایە لەبارەی بەشداری گۆڕان لە حكومەت‌و بەمدواییە لە چاوپێكەوتنێكدا وتی:” ماوەی شەش مانگە دژی ئەم فۆرمەی بەشداریكردنی بزوتنەوەی گۆڕانم لە حكومەت”.
عەلی حەمەساڵح بەمدواییە بەشێوەیەكی زیاتر قسە لەسەر قاچاخچێتی دەروازە سنورییەكان‌و گەندەڵی دەكات لە حكومەت، ئەمە لەكاتێكدایە بزوتنەوەكەی لایەنێكی سەرەكی پێكهێنەری كابینەی ئێستای حكومەتی هەرێمەو هەردوو وەزارەتی وەزارەتی دارایی‌و بازرگانی كە پەیوەندیدارن بە كاروباری دەروازە سنورییەكان بەدەست بزوتنەوەی گۆڕانەوەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا